ڕاگەیاندنی کۆنفرانسی دامەزراندنی (ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان)

ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان

بە دروشمی یەکسانی هەمە لایەنەی ژنان و پیاوان کۆنفرانسی ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان بەڕێوەچوو…

ئەمڕۆ ١٢/٠٤/٢٠٢٥بە ئامادەبوونی ئەندامانی (ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان) و زۆرینەی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەرانی ڕێکخراو، کۆنفرانسی دامەزراندنیی بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا.

سەرەتا «شیرین ئەحمەد» لەدەستەی دامەزرێنەران، وتەی بەخێرهاتن و خولەکێک وەستان بۆ گیانی گیانبەختکردووانی خەباتی یەکسانیی و ڕێز بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە بەناوی نامووس تیرۆرکراون، پێشکەش کرد.

دواتر «بەهار موونزیر» لە دەستەی دامەزرێنەران وتەی کردنەوەی کۆنفرانسی پێشکەشکرد و باسی لە گرنگی دامەزراندنی (ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان) کرد، لەهەمان کاتدا داوای لە ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز کرد پەیوەستبن بە ڕێکخراوەو، هەر یەك لە هاوژین عەلائەدین، شیرین ئەحمەد، بەهار موونزیر بەشی یەکەمی کۆنفرانسیان بەڕیوەبرد. .

«نەغەدە عوسمان» ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان)، پەیامی پیرۆزبای ڕێکخراو و تۆڕ و گرووپە جیاوازەکانی خویندەوە. پەیامی هەریەک لە (ڕێکخراوی ئەمان) لەلایەن «نادیە محموود» خوێندرایەوە، پەیامی کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکاریی لەلایەن مامۆستا شنە علی-وە خوێندرایەوە، پەیامی سەنتەری منداڵانی کوردستان لەلایەن مامۆستا کامەران-ەوە خوێندرایەوە، پەیامی دەنگی کرێکار لە لایەن شاباز محمود-وە خوێندرایەوە.. نەغەدە عوسمان پەیامی فیدراسیۆنی پەنابەرانی ڕاگەیاند و ناوی هەموو ئەو رێکخراو تۆڕانەی خویندەوە کە لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان پەیامی پیرۆزبایان ناردبوو، لەبەر کەمی کات نەتوانرا هەموو پەیامەکان بخویندریتەوە بەڵام بڕیارە هەموو پەیامەکان لە پەیجی بەرەو یەکسانی بڵاوبکریتەوە.. .

دواتر کۆنفرانس دەستی بەکارەکانی خۆی کرد.. گەشاو رەحیم، ڕاپۆرتی کارەکانی ڕێکخراوی پێشکەشکرد و، تێیدا باسی لە کارەکانی دامەزراندنی ڕیکخراو کرد. دواتر ئەو بەڵگەنامە و دەستووری کۆنفرانس و بەشێک لە پلاتفۆرمی ڕێکخراو لە لایەن «هاوژین عەلائەدین، شیرین ئەحمەد و بەهار موونزیر»ـەوە خوێندرایەوە. هەموو ئامادەبووان گفتووگۆیان لەسەر بەڵگەنامە و پلاتفۆرمەکە کرد و، تاوتوێی بابەتەکان کراو ڕاوبۆچوونی ئامادەبووان بەهەند وەرگیرا؛ بۆ هەمواری ئەو بابەتانەی بەزۆرینەی دەنگ دەنگی بۆ درا.

لە بەشی دووهەمی کۆنفرانسدا، بڕیارنامەکان کە ئامادەکرابوون دەنگیان لەسەر درا، لەدوای گفتووگۆی ئەندامان هەمان کات ڕاوبۆچوونی میوانەکان وەرگیرا. هەریەکە لە: “سەوسەن سەلیم، گەشاو ڕەحیم، ڕوناک محمد”سەرپەرشتی بەڕێوبردنی کۆنفرانس یان کرد و بەشێکی کۆنفرانس تایبەت کرا بە پلانی کاری یەک ساڵ و ئەمەش بووە جێگەی گفتووگۆی
ئامادەبووان.

لە کۆتاییدا هەڵبژاردنی دەستەی نوێنەرایەتی هەلبژیردرا کە پێك هاتوون لە 17 ئەندام بۆ دەستەی نوینەرایەتی کە 14 ئەندام لە کوردستانن و 3 ئەندامیش لە دەرەوەی کوردستانن، شیاوی باسە لەم کۆنفرانسەدا 34 ئەندام و چەند میوانێک ئامادەبوون. شایەنی باسە ئەندامان لە شارو وڵاتی جیاوازەوە بەشداری کۆنفرانسیان کرد و بەسەرکەوتووی کۆنفرانس کۆتای پێهات.
ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان سوپاسی هەموو ئەو ڕێکخراو، تۆڕ و سەنتەرانە دەکات بە پەیامی پیرۆزبای پشتیوانی خۆیان ڕاگەیاند..

ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان ١٢/٤/٢٠٢٥
سلێمانی – هەرێمی کوردستان

لێدوانێک بەجێ بهێلە