ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سمایل حسەیننەژاد حەیدەرانلوو، برای زیندانی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام حەمید حسەیننەژاد حەیدەرانلوو، ڕۆژی چوارشەممە٢٧ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، لە ناڕەزایەتی دژی گواستنەوەی براکەی بۆ کەرەنتینەی زیندانی ڕێژیم لە ورمێ بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام، لەڕێی خواردنی ترش(اسید)ەوە دەستیدایە خۆکوژی.
خێرا دوایی ئەو هەوڵە، بۆ نەخۆشخانەی خۆی گوازرایەوە و هەنووکە لە دۆخی نالەباری جەستەیی لە بەشی پاراستنە تایبەتەکان لە ژێر چاوەدێریدایە.
پێشتریش، نیوەڕۆی چوارشەممە حەمید حسەیننەژاد حەیدەرانلوو لە بەندی سیاسیی زیندانی ڕێژیم لە ورمێ بۆ بەشی کەرەنتینەی ڕاگوازرابوو. ئەم ڕاگواستنە بە مەبەستی جێبەجێکردنئ حوکمی ئێعدامی ناوبراو هاتۆتە ئاراوە کە بەپێی کوتەی پارێزەری دۆسیەکە، جێبەجێکردنی ئەم حوکمە بۆ ڕۆژی هەینی٢٩ی خاکەلێوە گەڵاڵە کراوە.
حەمید حسەیننەژاد حەیدەرانلوو وەکوو زیندانییەکی سیاسیی لە زیندانی ورمێ ڕاگیرابوو و ڕاگواستنی بۆ کەرەنتینە نیشانەی جیددی بڕیاری کۆتایی سیستەمی قەزایی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیە.
ق.ش
The post خۆی؛ هەوڵی خۆکوژی سمایل حەیدەرانلوو لە ناڕەزایەتی بەرانبەر ئەگەری جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی براکەی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.