قوتابییەک بەهۆی لێدانی لەلایەن مامۆستایەکەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

ک.م.م.ک:

شەممە١٦ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، مامۆستایەکی قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە گوندی کەرجۆ سەر بە شاری سنە بەناونیشانی نەوید ساعدی، قوتابییەکانی پۆلەکەی خۆی دایە بەر کوتەک و لێدان کە یەکیان بۆ نەخۆشخانە گوازتایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریkmmk, ئەم مامۆستایە پاش ونبوونی شەحنی موبایلەکەی، قوتابییەکانی لە پۆلەکەس زیندانی کردووە و دەستی داوەتە لێدانیان کە برینداربوونی قووڵی قوتابیتەکی لێدەکەوێتەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

سەرۆکی پەروەردە و فێرکاری مەڵبەندی دووی سنە ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو مامۆستا تاوانبارە لە ئەنجامداتە و لە داهاتووشدا ڕێگری دەکات لە چوونە سەر پۆلی ناوبراو.
ئەم بەرپرسە حکوومییە کوتی: ئەم مامۆستایە پێشینەی کردەوەی لەو چەشنەی هەیە و چەندد بەڵێنیشی لێوەرگیراوە، ئێستە پرسیار ئەمەیە کە، بۆچی سیستەمی نەخۆشی وڵاتێک لە کاتێکدا مامۆستایەک پێشینەی توندوتیژی و ئەشکەنجەی هەیە دەبێ لەسەر کارەکەی بمێنێتەوە؟ ئاخۆ بێجگە لەوەیە کە مامۆستایان توندوتیژ بە ئەنقەست دەبێ لە ناوچە هەژارەکان کاربەدەست بن و گرنگییەک بە کاریگەری نێگەتیڤی کردەوەی لەو چەشنە لەسەر دەروون و داهاتووی قوتابیان نادرێت.

ق.ش

The post قوتابییەک بەهۆی لێدانی لەلایەن مامۆستایەکەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە