3
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، محەممەد ڕەسووڵپوور هاوڵاتی ٥٢ساڵ تەمەنی خەڵکی شنۆ کە هەنووکە سەرقاڵی تێپەڕاندنی خولی زیندانییەکەتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە، لەژێر گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکانەوە و لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بۆ ماوەی شەش مانگ لە مافی مەرەخەسی(پشوو) مەحکووم کراوە.
ئەو تۆمەتەی خراوەتە ئەستۆی ئەم زیندانییە سیاسییە، پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات ڕاگەیەندراوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو پێشووتریش لە ڕەزبەری٢٧٢٤ی کوردی، بەتۆمەتی چالاکی پروپاگاندایی لە بەرژەوەندی گرووپە دژبەرەکانی دەسەڵات لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، حوکمێکە دواتر داشکا بۆ ١٨مانگ زیندان.
ق.ش
The post دەرکردنی حوکمێکی نوێ دژی محەممەد ڕەسووڵپوور، زیندانیی سیاسیی خەڵکی شنۆ appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.