سەڵماس؛ دەرکردنی سزای ٦ ساڵ زیندانیکردن و غەرامەکردن لەسەر حەمید عەباسی

ک.م.م.ک.:

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، حەمید عەباسی هاووڵاتیی شاری سەڵماس، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنیەتییەکان و بە دوای حوکمی جیاجیا لە لایەن دەسەڵاتدارانی قەزایی ڕێژیمی ئێران، بە 6 ساڵ زیندان و غەرامەکردنی 50 میلیۆن تۆمەن سزا دراوە.

ئەم هاووڵاتییە لە دوو دۆسیەی یاسایی جیاوازدا ڕووبەڕووی چەندین تۆمەت بووەتەوە. لە دۆسیەی یەکەمدا، دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە سەڵماس، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم”، “سووکایەتیکردن بە ڕێبەرایەتی” و “ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانی ڕێژیم” بە ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی سزای بەسەردا سەپێندرا.

هەروەها لە دۆسیەی دووەمدا، لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ژمارە ٢، حوکمی ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردن و غەرامەکردنی بە بڕی ٥٠ ملیۆن تۆمان بە حەمید عەباسی بە تۆمەتی “هەڵگرتنی چەکی ڕاوکردن بەبێ مۆڵەت”، “بڵاوکردنەوەی درۆ” و “هەڵدانەوەی بێ مۆڵەت بۆ شوێنەوارە مێژووییەکان” سەپاند.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە بەڵگەنامەی یاسایی ڕەوایان نەبووە و ئەو بڕیارەی دەرچووە تەنها لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئیدارەی ئیتلاعات پێشکەشی کردووە.

ف.ن

The post سەڵماس؛ دەرکردنی سزای ٦ ساڵ زیندانیکردن و غەرامەکردن لەسەر حەمید عەباسی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە