مەهاباد؛ ئازادی کاتی نازەنین ئەلیاسی بەدانانی بارمتەی گران

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە٢١ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، نازەنین ئەلیاسی هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد کە پێشووتر بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتەی گران بەبڕی چوار ملیارد تمەن بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا.

ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی٢٧٢٤ی کوردی، پاش بانگهێشتی لەڕێی تێلەفوونەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرابوو. ناوبراو لە ڕەوت و ڕەوەندی دادگایی لەمافە سەرەتاییەکان بەتایبەت مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ق.ش

The post مەهاباد؛ ئازادی کاتی نازەنین ئەلیاسی بەدانانی بارمتەی گران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە