ئازادی کاتی پێنج هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد و شنۆ

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، پێنج کەس لە هاوڵاتیانی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد و شنۆ بەدانانی بارمتە لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران لەو شارانە ئازاد کران.
ناونیشانی ئەم کەسانە عوسمان(شوانە) جەهانیفەڕ، یووسف قال، ڕەحمان قال خەڵکی مەهاباد و هەروەها مەسعوود خزری و ئەبووبەکر خاتەمی خەڵکی شنۆ ڕاگەیەندراوە.

تا ئێستە زانیارییەک لەو تۆمەتانەی لکێنراون بە عوسمان جەهانیفەڕ، یووسف قال و ڕەحمان قال کە پێشووتر لە ڕێکەوتەکانی ٢٤و ٢٥ی سەرماوەزی٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون بڵاو نەکراوەتەوە.

لەم چوارچێوەیەدا مەسعوود خزری و ئەبووبەکر خاتەمی لە ڕێکەوتەکانی ٢٥و ٢٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە شاری شنۆ دەسبەسەر کرابوون.

ق.ش

The post ئازادی کاتی پێنج هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد و شنۆ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە