پیرانشار؛ بانگهێشتی ڕەزا بۆرەکە بۆ تێپەڕاندنی حوکمی زیندان

ک.م.م.ک:

بەپێی ئاگادارکردنەووی فەرمی، ڕەزا بۆرەکە هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بۆ ڕێکەوتی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، بەمەبەستی تێپەڕاندنی ساڵێک زیندانی تەعزیری بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە بانگهێشت کرا.

ئەو تۆمەتەی خراوەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە پروپاگاندا دژی دەسەڵات ڕاگەیەندراوە.

ئەم حوکمە پێشووتر لەلایەن سەرچاوە قەزاییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەرکراوە و هەنووکە بۆ جێبەجێکردن بەناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ق.ش

The post پیرانشار؛ بانگهێشتی ڕەزا بۆرەکە بۆ تێپەڕاندنی حوکمی زیندان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە