3
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامئ کامبیز فەتحی هاوڵاتی ٢٨ساڵ تەمەنی خەڵکی کرماشان کە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەرکرابوو، لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لەو شارە جێبەجێ کرا.
جێبەجێکردنی ئەم حوکمە لە کاتێکدا بووە کە هیچکام لە سەرچاوەی فەرمی قەزایی و ڕاگەیاندنەکانی ڕێژیمی ئێران تا ئێستە لەمبارەوە هیچیان نەدرکاندووە.
شیاوی باسە کە، کامبیز فەتحی ساڵ پێش دەسبەسەر و دواتر لەلایەن سەرچاوەگەلی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە کوشتنەوە مەحکووم کرا.
The post کرماشان؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە بێدەنگی دا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.