شنۆ؛ ئازادی کاتی مەجید دەریایی بەدانانی بارمتە

ک.م.مک:

مەجید( نەجمەدین) دەریایی، چالاک و زیندانی سیاسیی پێشووی خەڵکی شنۆ، چوارشەممە٢٠ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، پاش ئامادەبوون لە دانیشتنی دادگایی کردن و بەرگری لە خۆی لە بەرانبەر تۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات لە لقی یەکی دادگای گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لەو شارە بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو تۆمەتەی خرابوویە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بووە.

ق.ش

The post شنۆ؛ ئازادی کاتی مەجید دەریایی بەدانانی بارمتە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە