ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی بڵاوکراوە لە دۆخی شەهین عەبدولقادری، یەکێک لە قوربانیانی ژن ژیان ئازادی لە بۆکان، هەنووکە پتر لە دوو ساڵ و نیووە کە ٣٠٠ساچمە لە لای ڕاستی ڕوومەتی هەڵگرتووە، لە کاتێکدا هیچ زانیارییەکی لە چارەنووسی هاوسەرەکەی عوسمان مامە بەدەستەوە نییە.
شیاوی باسە عوسمان مامە لە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، تەنیا چەندد حەوتوو پاش ئەوەی شەهین لە ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەر بە چەکی ساچمەیی کرایە ئامانج، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێنرا. لەو کاتەوە تا ئێستە، بنەماڵەکەی هەوڵێکی زۆر و بەردەوامیان بۆ دۆزینەوە سەرەداوێک لە ناوبراو داوە، بەڵام وڵامی دامەزراوە بەرپرسیارەکان تەنیا بە ڕستەیەک کورت کراوەتەوە: «ئاگادارتان دەکەینەوە» و کوتوویانە کو « ناوبراو زیندووە»، بەبێ درکاندنی هیچ بەڵگە یان وردەکاری پتر.
گوشار و هەڕەشە ئەمنییەکان ڕێگرن لە بەر ئەوەی کە شەهین و بنەماڵەکەی بتوانن بە ئاشکرا سەبارەت بە دۆخی خۆیان بدوێن. تەنیا لەم دواییانەدا فەرهاد مەحموودی لە بنەماڵەکانی دادخواز، لەڕێی بڵاوکردنەوەی چەندد دیمەنێک لە شەهین، بێدەنگی شکاندووە و دۆخی ناوبراو گشتی کردووەتەوە.
ق.ش
The post ژنێک بە ٣٠٠ساچمە لە ڕوومەتدا و بێ ئاگابوون لە چارەنووسی هاوسەرەکەی پاش ٩٠٠ڕۆژ appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.