ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە KMMK گەیشتووە، نۆ هاووڵاتیی خەڵکی سنە کە لە پێوەندی لەگەڵ ئاهەنگی نەورۆز دەستبەسەر کرابوون، بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران. ئەم کەسانە تا کۆتایی ئیجرائاتەکان بە شێوەیەکی کاتی ئازادن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ناوی ئەو هاووڵاتیانە بەم شێوەیەیە: شێنو محەمەدی، ئاریڤان شاکەری، شیرڤان حەیدەری، ئیدریس حەیدەری، مەحمود نادری، ئەسعەد بابەکرمی، مستەفا هۆژبەری، ئەحمەد ساعیدی، سیروان حاتەمی. ئەو کەسانە پێشتر بەهۆی بەشداریکردن یان هاوکاریکردن لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی کوردستان دەستگیرکرابوون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتییانە بەبێ فەرمانی دادوەری و تاڕادەیەکی زۆر لەژێر فشاری ئەمنیدا ئەنجامدراوە. لە ماوەی دەستبەسەرکردنیاندا، بنەماڵەکانیان لە مافی سەردانیکردنی بەردەوام و ڕوونکردنەوە سەبارەت بە دۆخی یاسایی ئازیزانیان بێبەش کران.
E.sh
The post سنە؛ ئازادکردنی کاتی نۆ هاووڵاتی کە لە دوای ئاهەنگەکانی نەورۆزەوە دەستبەسەرکرابوون appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.