1
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، شێخ زاهید شەهابی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە لە ٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا دەستبەسەر کرابوو، بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازرایەوە. ئەم گواستنەوەیە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە ئەنجامدراوە.
ئەم هاوڵاتیە لە دوای دەستگیرکردنیەوە تەنها دوو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خێزانەکەیدا هەبووە و مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و سەردانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش کراوە.
پێویستە بگوترێ تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە بڵاونەکراوەتەوە.
E.SH
The post سنە؛ گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.