کوشتنی ژنێکی گەنج لەلایەن هاوسەر و خەزووریەوە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١٤ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، ئازیتا فەلاح هاوڵاتی ٣٦ساڵ تەمەنی خەڵکی قوروە و دایکی دوو منداڵ، لە شاری سونوڕی کولیایی پارێزگای کرماشان، لەڕێی کوتەک و لێدانی قورس لەلایەن هاوسەر و خەزووریەوە کوژرا.

سەرەتا بنەماڵەی هاوسەرەکەی، هۆکاری مردنیان گرێ دا بە خۆکوژییەوە، بەڵام پاش ڕاگواستنی بۆ پزیشکی یاسایی، هۆکاری سەرەکی مردن بەرکەوتنی زەبری زۆر بەشتی ڕەق لەسەری بووە.

نەبوونی ئاسایشی گونجاو بۆ ژنان لو داوێنی بنەماڵە، نەبوونی میکانیزمی گونجاوی یاسایی بۆ ڕێگری لە توندوتیژی و پشتیوانی لە قوربانیان، بووە بەهۆی هەڵکشانی حاڵەتگەلی توندوتیژی شاراوە و ئاشکرا دژی ژنان.

هەنووکە بەبۆنەی نەبوونی پشتیوانی یاسایی و قەزایی کارامە، زۆرینەی ژنان قوربانی توندوتیژی خێزانی ناچارن بێدەنگی هەڵبژێرن یان نرخەکەی بە لە دەستدانی گیانیان بدەن.

ق.ش

The post کوشتنی ژنێکی گەنج لەلایەن هاوسەر و خەزووریەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە