ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان ویدا محەمەدی لە لایەن لەقی ٢٦ دادگای ئینقلابی تاران بە تۆمەتی کۆبوونەوە و هاوپەیمانی بۆ ئەنجامدانی تاوانێکی دژ بە ئاسایشی وڵات و هەر وەها پروپاگەندە دژ بە ڕژیم بە ٤ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی سزا درا.
بە پێی وردەکارییەکانی ئەم سزا ٤ ساڵ لەم سزا بە هۆی کۆبوونەوە و هاوپەیمانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژ بە ئاسایشی وڵات و ٨ مانگیش بە هۆی پروپاگەندە دژ بە ڕژیم بووە و هەر وەها تەلەفونی ناوبرا دەستی بەسەردا گیراوە.
بەپێی بڕیارەکە یەک لەسەر چلەی ئەم حوکمە جێبەجێ کراوە و جێبەجێکردنی ئەو حوکمەی کە ماوەتەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕاگیراوە.
ف.ن
8:34 PM
Qader
Qader Shiri
مەهاباد؛ وەهاب خەدیریپوور بە دە مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا
ک.م.م.ک:
وەهاب خەدیری پوور هاوڵاتی ٣٢ساڵ تەمەنی خەڵکی مەهاباد و لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخواز، لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران بە دە مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
وەهاب خەدیریپوور پێشتر لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و پاش تێپەڕینی سێ حەوتوو بەدانانی باتمتەی ٥٠٠ملوێن تمەنی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد ئازاف کرا.
ئەم هاوڵاتییە برای زۆراو خەدیریپوور، لە گیان بەختکردووانی هێرشی هێزەکانی سپای پاسداران بۆ سەر حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و هەروەها ئامۆزای شەماڵ خەدیریپوور، یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادییە.
ق.ش
The post تاران؛ سزا دانی ویدا محەمەدی بە ٤ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.