سەقز: ئازادی کاتی شارومەندێک بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بە پێی زانیارییەکان ڕۆژی شەممە ٩ خاکەلێوە ٢٧٢٥ی کوردی سەیف اللە خان غەفاری شارومەندی تەمەن ٧٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز و لە دەستبەسەر کراوانی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی ڕژیم لە شاری سەقز ئازاد کرا.

دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە بە هۆی خوێندنەوەی شێعرێک لە مامۆستا قانع (گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم) لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە گۆندی قەڵاکۆن بووە.

ف.ن

The post سەقز: ئازادی کاتی شارومەندێک بە دانانی بارمتە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە