1
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی، سلێمان قادر گەلوان، برای عەبدولسەلام قادر گەلوان یەکێک لە قوربانیانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، دوای بانگهێشتی تەلەفۆنی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم لە شاری شنۆ، دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای بانگهێشتکردنی ناوبراو لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، دەسبەسەری دەکەن و بنەماڵەکەیان لەم بابەتە ئاگادار کردۆتەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی شوێنی راگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاووڵاتییه کراوە، لەبەردەستدا نییە.
خ.ع
The post شنۆ؛ دەسبەسەرکردنی ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخواز appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.