ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان و بەپێی ئاگادارکردنەوەی فەرمی، شەیس ئەمانی، کرێکاری خانەنشینی قوماش سازکردنی کوردستان و لە ئەندامانی لێژنەی ڕێوەبەری ئازادی کرێکاران، لەگەڵ چوار چالاکی دیکە بەناوەکانی فەرشید عەبدوڵایی، ئێقباڵ شەبانی، جەماڵ ئەسەدی و ئارمان سەلیمی، ئەرکدار کراون ڕۆژی سێشەممە١٩ی خاکەڵێوەی ٢٧٢٥ی کوردی، لە دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە ئامادە بن.
هێشتا وردەکاری هۆکاری ئامادەبوونی ئەم کەسانە بەشێوەی فەرمی ڕانەگەیەندراوە.
ڕەوتی بانگهێشت و سازکردنی دۆسیە دژی چالاکانی کرێکاری و مەدەنی لە سنە پیشاندەری سیاسەتی بەردەوام بۆ ئاستەنگکردنی چالاکانی کۆمەڵایەتی و سەرکوتی پێکهاتە سەربەخۆکانە، ئەم هەوڵانە بریتییە لە گوشاری قەزایی، ئەمنییەتی و دەسبەسەریە کوێرانەکانە.
ق.ش
The post بانە؛ بانگهێشتی چالاکانی کرێکاری بۆ دادگای ئینقلاب appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.