پەسندکرانی حوکمی ئێعدامی حەمید حسەین نەژاد حەیدەرلوو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دیوانی باڵای ئێران حوکمی ئێعدامی حەمید حسەین نەژاف حەیدەرلوو، زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی سگریک سەر بە چالدێرانی پەسند کردووە.

حەمید حسەین نەژاد حەیدەرلوو بەتۆمەتی بەغی لەڕێی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کراوە. ئەم حوکمە لە لقی ٩ی دیوانی باڵای ئێرانەوە بەبێ گۆڕان پەسند کراوە.

ق.ش

The post پەسندکرانی حوکمی ئێعدامی حەمید حسەین نەژاد حەیدەرلوو appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە