3
ک.م.م.ک:
هیوا بەهین زیندانی سیاسیی خەڵکی بۆکان کە سەرقاڵی تێپەڕاندنی خولی زیندانییە ٦ مانگەکەیەتی کە بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بەسەریدا سەپێنرابوو، لە حەوتوو ڕابردوو بەبێ هۆکاری یاسایی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوازرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە، هیوا بەهین لە پێوەندییەکی تێلەفوونی کورتدا، ڕاگواستنی خۆی بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ پشتڕاست کردۆتەوە و هەروەها باسی لە دووبارە لێپرسینەوە کردووە.
ئەم ڕاگواستن و لێپرسینەوە نوێیە، دڵەڕاوکێی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییەی بەرانبەر بە پووچەڵکردنەوەی دادگایی کردن و دەرکردنی حوکمی نوێی زیاد کردووە.
ق.ش
The post بۆکان؛ ڕاگواستنی بێ هۆکاری یاسایی هیوا بەهین بۆ زیندانی ناوەندی وتمێ appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.