ورمێ؛ مەترسی جێبەجێکردنی پەڕاندنی قامکی سێ زیندانی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانیkmmk، هادی ڕۆستەمی، مەهدی شاهیوەند و مەهدی شەرەفیان، سێ زیندانی بەندکراو لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ مەترسی ئان و ساتی جێبەجێکردنی حوکمی پەڕاندنی چوار قامکی دەستی ڕاستیان لە ئارادایە.

هادی ڕۆستەمی لەڕێی بڵاوکردنەوەی نامەیەک بۆ ڕێخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی داوای کردووە ڕێگری بکەن لە جێبەجێکردنی ئەو حوکمە، بەپێی نامە بڵاوکراوەکەی ، ئەم هاوڵاتیانە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، بانگهێشتی نووسینگەی جێبەجێکردنی حوکمەکانی زیندان کراون.

بە گوێرەی نامەی ئاگادارکەرەوە لەلایەن نووری جێگری دادستێنی ورمێ، ئەم سێ زیندانییە تا ٣٠ ڕۆژ دەرفەتیان هەیە کە ڕەزامەندی سکاڵاکەران بەجێ بهێنن، کە پێچەوانەکەی جێبەجێکردنی حوکمی پەڕاندنی قامکەکانی ئەوانی لێدەکەوێتەوە.

ئەم سێ زیندانییە کە خەڵکی ئیلامن، بەتۆمەتی دزی ئەم سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

ق.ش

The post ورمێ؛ مەترسی جێبەجێکردنی پەڕاندنی قامکی سێ زیندانی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە