سنە؛ درێژەی نادیاربوونی چارەنووسی مستەفا هوژەبری پاش بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز

ک.م.م.ک:

سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەسبەسەری سەرەڕۆیانەی مستەفا هوژەبری، هاوڵاتی٢٨ساڵ تەمەنی خەڵکی سنە کەلە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، هێشتا چارەنووسی نادیارە و هیچ زانیارییە لە دۆخی ناوبراو بەردەست نییە.

بەگوێرەی هەواڵەکان، دەسبەسەری مستەفا هوژەبری لە پێوەندی لەگەڵ بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بووە بەو حاڵەوە تا ئێستە هیچ دامەزراوەیەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و دۆخی یاسایی ناوبراو، زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە یەکشەممە ٣ی خاکەلێوەی ئەمساڵ دەسبەسەر کرا.

ق.ش

The post سنە؛ درێژەی نادیاربوونی چارەنووسی مستەفا هوژەبری پاش بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە