مەریوان؛ ئازادی کاتی کەیهان تەدبیری مێرمنداڵی دەستبەسەر کراو لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز

بە پێی هەواڵی نێردراو بە ناوەندی KMMK ڕۆژی سێ شەممە ٥ خاکەلێوە ٢٧٢٥ی کوردی کەیهان تەدبیری مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گۆندی نێ سەر بە ناوچەی مەریوان بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملوێنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە ئازاد بوو.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە مێرمنداڵە لە ٢ خاکەلێوە ئیمساڵ بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەر کرا بوو.

ف.ن

The post مەریوان؛ ئازادی کاتی کەیهان تەدبیری مێرمنداڵی دەستبەسەر کراو لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە