سنه؛ چڕکردنەوەی دەستگیرکردنی نایاسایی هاوڵاتیان لە پەیوەندی لەگەڵ مەراسیمەکانی نەورۆز

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی دووشەممە ٤ خاکەلێوە ٢٧٢٥ی کوردی لە درێژەی دەستبەسەرکردنی بەربڵاو و نایاسایی هاووڵاتیانی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، لە پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەبردن و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز شیروان حەیدەری، ئیدریس حیدەری و سیروان حاتەمی، هەر سێ کەسیان خەڵکی گوندی ئاوێهەنگ سەربە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی کەسوکاری ئەو هاووڵاتیانە هێشتا زانیاری ورد لەسەر چارەنووسیان و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە لەبەردەستدا نییە.

ف.ن

The post سنه؛ چڕکردنەوەی دەستگیرکردنی نایاسایی هاوڵاتیان لە پەیوەندی لەگەڵ مەراسیمەکانی نەورۆز appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە