دەسبەسەری تونداژۆیانە مێرمنداڵێک لە گوندی نێ

ک.م.م.ک:

شەممە ٢ی خاکەلێوەی٢٧٢٥ی کوردی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردە سەر کەیهان تەدبیری مێرمنداڵی١٧ساڵ تەمەن کوڕی عەبدوڵا خەڵکی گوندی نێ و دەسبەسەریان کرد و لەگەڵ خۆیان بردیان.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لە زمانی گەواڵنێریkmmk، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران تونداژۆیانە ئەم مێرمنداڵەیان دەسبەسەر و دواتر بۆ گرتووخانەیەک لە سنە گوازراوەتەوە.

لەماوە دوو ڕۆژی ڕابردوو پتر لە سەت کەس لە هاوڵاتیانی خەڵکی گوندی نێ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەریوان بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکراوە و پتر لە دەکەسیان تا کاتی ئامادەکردنی هەم هەواڵە دەسبەسەر کراون.

ق.ش

The post دەسبەسەری تونداژۆیانە مێرمنداڵێک لە گوندی نێ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە