9

یەکەم جار کە بینیم …
بۆنی مەکتەب و کتێب و فێرکردنی… لێدەهات
جارێکی کە بینیم…
بۆنی بەند و زیندان و کەلەپچە و پۆلای … لێدەهات
جارێکی کە بینیم…
فێنکی لای ئێوارە لە سیبەری دار بی و چنارەکاندا…
لە پاڵ گوڵە گەنمەکاندا کە تیپەری کەروێشکەیان بۆی ئەکرد و باڵایان ئەکرد
بۆنی خەبات و یەکیەتی جوتیارانی… لێدەهات
جارێکی کە بینیم…
مایکەێکی بە دەستەوە بوو
بۆنی ڕاپەرین و بانگەوازی و شورشی لێدەهات
جارێکی کە دیم و دیم و دیم …
لە کۆچی مەریوان
لە ئۆردوگای کانی میران
لە وتوو وێژو مووزاکرە
لە سەنگەر لە گردە ڕەش
لە مەقەری کٶمەڵە..
بٶنی بێ وچان خەباتی لێدەهات
جارێکی کە دیتم…
لە سابڵاغ لە سەقزلە بانە لە شەری سنە
لە بست بستی ئەو جێهانە…
بۆنی بەرابەری و سوشیالیزمی لێدەهات
ئاخرین جار کە دیتم …
بۆنی تفەنگ و فیشەک و باروت و بۆنی گوڵالە سوورە
بۆنی ڕابەری لێدهات…
ئەمرۆ وێنەکەیم دیتەووە لە بەر خۆمەوە ورێنەم ئەکرد
چۆنمان نەزانی…!!
چۆنی لە قامەتی حەشار دابوو
بۆنی تەنیایی و ماندویەتی لێدەهات .
ئیبرایم حەیدەری .