0
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانیkmmk، لە حەوتووی ڕابردوو لانیکەم پێنج حاڵەتی خۆکوژی لە شارەکانی کوردستان ڕوویان داوە کە جارێکتر دڵەڕاوکەی سەبارەت بە قەیرانی ئەمنییەتی دەروونی و بژیوی ژیانی لەو دەڤەرانە هەڵکشاندووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئیسمایل شەریفپوور لە بۆکان، حسەین زارعی لە کرماشان، یەڵدا مەشایخ لە نەهاوەند، عەلیڕەزا دۆستەپوور لە کۆیەشت و ڕۆهام زندەدڵ لە ورمێ دەستیان داوەتە خۆکوژی.
ئەم حاڵەتانە بریتی بووون لە ژنان و پیاوان لە تەمەنە جیاوازەکان و هۆکاری سەرەکی ئەمانە هێشتا دەرنەکەوتوون، بەڵام پسپۆڕان، هەژاری، بێکاری، گوشار و تەنگەژەی کۆمەڵایەتی و نەبوون پشتیوانی دەروونییان لە هۆکارە سەرەکییەکانی زۆربوونی خۆکوژی لەم دەڤەرانە دەزانن.
ق.ش
The post کوردستان؛ ئاماری خۆکوژی لە حەوتووی ڕابردوو appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.