ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە٢٦ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی چوار زیندانی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ناسراو بە دەریا جێبەجێکرا.
ئەم کەسانە پێکهاتبوون لە دوو ژن بەناوەکانی موژگان ئازەرپیشە و کەوسەر باقرزادە و دوو پیاو بەناوەکانی ئەڕشەد فەرزادبەن و حامید فەرەجی کە هەموویان بەتۆمەتی کوشتن بە کوشتنەوە مەحکووم کرابوون.
وردەکاری ئێعدام کراوان
موژگان ئازەرپیشە ٣١ساڵ تەمەن و خەڵکی ورمێ، لە شەش ساڵی بەرێوە بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەسبەسەر کرابوو.
کەوسەر باقرزادە ٢٤ساڵ تەمەن و خەڵکی نەغەدە، لە چوار ساڵ پێشەوە بەتۆمەتی هاوشێوە دەسبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرا.
ئەڕشەد فەزادبەند ٢٨ساڵ تەمەن و خەڵکی ورمێ لە سێ ساڵ پێشەوە بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەسبەسەر کرابوو.
حامید فەرەجی ٢٨ساڵ تەمەن و خەڵکی ورمێ ٥ ساڵ پێش دەسبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکان ئەم حوکمانە لە بێدەنگی هەواڵگری و بەبێ ڕاگەیاندنی فەرمی لەلایەن ڕاگەیاندنە حکوومییەکانەوە جێبەجێ کراون.
ق.ش
The post ورمێ؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی چوار زیندانی لە بەندیخانەی دەریا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.