ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هێزی قەزایی ڕۆژی پێنجشەممە٢٣ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، لە ئاگادارکردنەوەیەکد بۆ پارێزەری بەرگریکاری حاتەم ئۆزدەمیر( هاوڵاتی خەڵکی باکووری کوردستان) ڕایگەیاند کە دژایەتی کراوە لەگەڵ دووبارە دادگایی کردنەوەی ناوبراو و حوکمی ئێعدامی دەرکراو لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
حاتەم ئۆزدەمیر لە پووشپەڕی ٢٧١٩ی کوردی، لە دەڤەری سنووری چالدێران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر و پاش ٥٠ڕۆژ لێپرسینەوە و ئەشکەنجە و بەبێ هەبوونی مافی پارێزەر بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە خۆی، حاتەم ئۆزدەمیری بەتۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان و بەغی بە ئێعدام مەحکووم کرد. بەڵام پاش سکاڵای پارێزەری بەرگریکار، لقی نۆی دیوانی باڵا حوکمی ئێعدامی پووچەڵ کردەوە و دۆسیەکەی بۆ لقی هاوئاستی خۆی لە دادگای ڕێژیمی ئێران لە ورمێ نارد، لە ڕەوتی نوێی لێکۆڵینەەە لقی سێی دادگای ئینقلابی ورمێ، حاتەم ئۆزدەمیری بەتۆمەتی محاربە سەرلەنوێ بە ئێعدام مەحکووم کرد. هەنووکە لەگەڵ ڕەتکردنەوەی سەرلەنوێ دادگایی کردنەوەی لە دادگای باڵا، مەتتسی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ئەم زیندانییە سیاسییە پتر لە هەر کاتێکیتر زیادی کردووە.
ق.ش
The post دیوانی باڵا داواکاری دووبارە داگایی کردنەوەی حاتەم ئۆزدەمیری ڕەت کردەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.