3
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی نێردراو ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە ٢٥ و٢٦ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی مەسعود خزری خەڵکی گوندی شاوانە، مەتین چوپانی و ئەبوبەکر خاتەمی هەر دوو خەڵکی تاچین ئاوا سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
شیاوی باسە کە دەسبەسەر کردنی ئەم سێ هاوڵاتییە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی رووی داوە و هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە تۆمەتەکان و هەر وەها شوێنی ڕاگرتنیان لە بەر دەستدا نییە.
ف.ن
The post شنۆ ؛ دەسبەسەر کردنی سێ هاوڵاتی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.