کامێران؛ ئازادی کاتی چوار هاوڵاتی دەسبەسەرکراو بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

محەممەد میرزا ڕەحمانی، مووسا تابعی، جەبار ئیبرایمی و هێمن ئیبرایمی چوار هاوڵاتی خەڵکی کامێران کە لە ڕێکەوتی هەشتی ڕەشەمەی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوبوون. بەدانانی بارمتە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سنە ئازاد کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، محەممەد میرزاڕەحمانی و مووسا تابعی ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەشەمە و هەروەها جەبار ئیبرایمی و هێمن ئیبرایمی ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەمە، هەر کام بەدانانی بارمتەی ٣٠٠ملوێن تمەنی و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کران.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتیانە پاش دەسبەسەری بۆ تێپەڕاندنی خولی لێپرسینەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە ڕاگوازران و دواتر ڕەوانەی زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە کران.

ق.ش

The post کامێران؛ ئازادی کاتی چوار هاوڵاتی دەسبەسەرکراو بەدانانی بارمتە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە