ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، یەکشەممە٢٦ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، قامیشەڵانەکانی تاڵاوی زرێباری مەریوان وەکوو ساڵانی پێشوو بەئەنقەست ئاگریان تێبەردراوە.
کارەساتێک لە بەهۆی ناکارامەیی و ناپەرسیاری دامەزراوە حکوومییەکانەوە دووپات دەبێتەوە.
ئەم ئاگرکەوتنەوانە جگە لە کاولکردنی ئەم ئیکۆسیستەمە بەنرخە،هەڕەشەیەکی جیددیە بۆسەر ژیانی هەزارانی باڵندەی کۆچەری کە ساڵانە ڕوو لەم ئیکۆسیستەمە دەکەن.
بەم حاڵەوە بەرپرسانی حکوومەتی(ڕێخراوی پاراستنی ژینگە وەک پاراتنی تاڵاوەکانی زرێبار) نەک تەنیا ناتوانن چارەسەرێکی کردەیی پێشکەش بکەن، بەڵکوو لە هەوڵی ئەوەدا بوون لەڕێی شاردنەوە راستییەکان. خۆیان لە بەرپرسیارەتی ببوێرن. چالاکانی ژینگە و هۆگرانی سرووشت دەیان جار بەرانبەر بە کارساتی ژینگەیی ناڕەزاییان دەربڕییە و خوازیاری ڕوونکردنەوە و کاردانەوەی جیددی بەرانبەر بکەرانی ئەم ئاگرکەوتنەوە بەئەنقەستانە بوون. بەڵام بێدەنگی و نەبوونی هەوڵی کردەیی، بواری بۆ بەردەوامی ئەم جینایەتە ژینگەیە خۆش کردووە.
ق.ش
The post ئاگرتێبەردانی قامیشەڵانەکانی زرێبار، کارەساتێک لە بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسانەوە دووپات دەبێتەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.