0
ک.م.م.ک:
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی کاژیک مۆحەمەد ڕەزایی شارومەندی گەنجی خەڵکی سنە لە دوای بانگهێشت کردنی تەلەفوونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە بۆ ماوەی چەند ساعەت لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێ کرا.
شیاوی باسە کە ئەم شارومەندە گەنجە لە هاوڕێیانی سۆما مۆحەمەد ڕەزایی چالاکوانی ماڤی ژنان لە شاری سنە یە کە لە ڕۆژی ٢٠ ڕەشەممە ئیمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسبەسەر کرا بوو.
بە پێی سەرچاوە ئاگادارەکان لێپرسینەوە و هەڕەشە کردن لەم شارومەندە بە مەبەستی گۆشار خستنەوەی سەر بنەماڵە و هاوڕێیانی سۆما مۆحەمەد ڕەزایی رووی داوە.
ف.ن
The post سنە؛ لێپرسینەوە و هەڕەشە شارومەندێک لە لایەن هێزە ئەمنیەکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.