ئێسفەهان؛ لەسێدارەدانی هاووڵاتیێکی ژن لە زیندانی شاری دەستگرد.

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ١١ی رەشەمێی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، نەسرین بارانی هاووڵاتیێکی تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی شاری ئێسفەهان، لە زیندانی ناوەندیی شاری «دەستگرد» بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست”ی هاوسەری پێشووی، لە سێدارە درا.

نەسرین بارانی نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەسەڵاتی دادی ڕێژیمی ئێرانەوە سزای “تۆڵەسەندنەوەی”ی بەسەردا سەپێندرا.

شایەنی باسە لەسێدارەدانی ئەم هاوڵاتیە لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە و هیچ ئاماژەی پێ نەکراوە.

ب.س

The post ئێسفەهان؛ لەسێدارەدانی هاووڵاتیێکی ژن لە زیندانی شاری دەستگرد. appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە