ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی هەینی ٢٤ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی هێزەکانی سپای پاسداران و پۆلیس لە شاری شنۆ لە ئەنجامدانی جەژنی نەورۆز ڕێگری یان کرد و بڵاوەیان بە خەڵک کرد.
پێشتر هێزەکانی حکومەت هەروەها ڕێگر بوون لە ئەنجامدانی جەژنی نەورۆز لە گۆندەکانی (کانی سورک ) و (قەڵاتوک)
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە شاری شنۆ بە تەواوی ئەمنیەتی بووە و هێزەکانی سپای پاسداران بە دانانی قەناس بەدەست و هەروەها ئامێری قۆرس وەک دۆشکا و دروست کردنی پشکنین ڕێوشوێنی توندیان جێبەجێ کردووە.
هەروەها لە هاتنەژوورەوەی گۆندی سینگان سەر بە شاری شنۆ خاڵی پشکنین دانراوە و هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوەیان پێ کراوە.
ڤیدیۆ بڵاو کراوەکان دەریدەخەن کە شەڕ و پێکدان لە نێون خەڵک و هێزە ئەمنیەکان لە قەڵای (قەڵاتوک) ڕووی داوە .ئەم شەڕ و پێکدانە لە کاتێکدا رووی داوە کە هێزە ئەمنیەکان ڕێگرییان کردووە لە ئەنجامدانی جەژنی نەورۆز لە تەواوی ناوچەکانی شاری شنۆ.
ئەم هەوڵانە لە کاتێکدا رووی داوە کە نەورۆز وەک جەژنێکی کولتووری و نەریتی هەمو کات قەبوڵکردنێکی بەرفراوانی بووە لە لایەن خەڵکی کوردستان و ناوچە جیاوازەکانی دیکەی ئیران.
ف.ن
The post ڕێگری کردن لە جەژنی نەورۆز لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە شنۆ appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.