ئیلام؛ ڕاگواستنی کیانووش چراغی بۆ نەخۆشخانە دوابەدوای تێکچوونی جەستەییەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، پێنجشەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، کیانووش چراغی زیندانی سیاسیی خەڵکی دێلوڕان و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە دەڕەشار(ماپارە) ڕاگیراوە، بەهۆی ناجێگیربوونی لە بواری جەستەییەوە بۆ نەخۆشخانە ڕاگوازرا.

کیانووش چراغی لە ١٣ی ڕەشەمەی ئەمساڵەوە دوابەدوای گواستنەوەی بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام بۆ زیندانی دەڕەشار، دەستیدابوویە مانگرتن لە خواردن.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەم زیندانییە سیاسییە شەوی ڕابردوو بەبۆنەی کەوتنی زۆری پەستانی خوێن و لەهۆش چوون، کەوتە حاڵەتی مەترسیدارەوە، هێزە ئەمنییەکان لە ڕێی پێدانی حەبی نەناسراوەوە پێی،تووشی توندی دەمار دەبێ کە لە کۆتاییدا شکاندنی ئاودەستی زیندانی لێکەوتەوە.

ق.ش

The post ئیلام؛ ڕاگواستنی کیانووش چراغی بۆ نەخۆشخانە دوابەدوای تێکچوونی جەستەییەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە