هەڕەشەی جێبەجێکردنی حوکمی پەڕاندنی ئەندامی سێ هاوڵاتی بەندکراو لە زیندان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، پێنجشەممە٢٣ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، هادی ڕۆستەمی، مەهدی شاهیوەند و مەهدی شەرەفیان سێ هاوڵاتی خەڵکی لوڕستان کە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ بەندکراون، بانگهێشتی نووسینگەی جێبەجێکاری حوکمەکانی ئەو زیندانە کراون و ئاگادارکردنەوەیەک لەلایەن خێگری دادستێن سەبارەت بەوەی بە دەرەفەتێکئ یەک مانگە بۆ وەرگرتنی ڕەزایەت لە سکاڵاکەران و ڕێگری لە جێبەجێکردنی حوکمی نامرۆڤانەی پەڕاندنی ئەندام وەرگرتووە.

بەگوێرەی ئاگادارکردنەوەکە، لە ئەگەری ەەرنەگرتنی ڕەزایەتی سکاڵاکەرانی دۆسیە لە ماوەی مانگێکدا، حوکمی نامرۆڤانەی سەدەکانی ناوینی پەڕاندنی ئەندامئ ئەم سێ هاوڵاتییە جێبەجێ دەکرێت.

جێبەجێکردنی حوکمی لەو شێوەیە نەک تەنیا کەسی قوربانی بۆ هەتایە لە ژیانی کۆمەڵایەتی بێبەری دەکات، بەڵکوو کاریگەری دەروونی و کۆمەڵایەتی قووڵ لەسەر بنەماڵە و کۆمەڵگا دادەنێت.

ق.ش

The post هەڕەشەی جێبەجێکردنی حوکمی پەڕاندنی ئەندامی سێ هاوڵاتی بەندکراو لە زیندان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە