ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان ڕۆژی چووار شەممە ٢٢ ڕەشەممەی ٢٧٢٤ی کوردی کەریم جەلیلی شارومەندی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری مەسجد سۆڵەیمان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان پێشتر ناوبراو لە کاتی شۆڕشی سەرانسەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی و هەر وەها لە خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٩ی کوردی بە هۆی چالاکی مەدەنی و سیاسیەکانی خۆی دەسبەسەر کرا بوو. ناوبراو لە چەند مانگی ڕابردوو دا چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بانگهێشت کرا بوو.
بە وتەی سەرچاوەکان دەسبەسەر کردنی دوبارەی کەریم جەلیلی بە بۆنەی چالاکیەکانی ناوبراو لە سۆشیال میدیا و هەر وەها بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکێک لە سەر ئەبول کورکور گەنجی کۆژراوی خەڵکی ئیذە و هەر وەها ناوەڕۆکێک بە هۆی ڕۆژی جیهانی ژنان رووی داوە.
بە تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە دەسبەسەر کردنی ئەم شارومەندە هێشتا هێچ هەواڵێک لە شوێنی ڕاگرتن و هەر وەها بارودۆخی ئەم شارومەندە لە بەر دەستدا نییە و بنەماڵەکەی بە تەواوی بێ ئاگان لە بارودۆخی ئەم شارومەندە.
ف.ن
The post دەسبەسەر کردنەوەی دوبارەی کەریم جەلیلی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.