بانە؛ دەسبەسەر و ڕاگوازتنی ڕەحمان ئەحمەدی بۆ بەندیخانە لە دوای بانگهێشت کردنی بە فێڵ بۆ دادگا

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چووار شەممە ٢٢ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی ڕەحمان ئەحمەدی شارومەندی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی گۆندی سیوچ سەر بە شاری بانە لە دوای بانگهێشت کردنی بۆ دادگای ئینقلابی ڕژیم لە شاری بانە بە مەبەستی تەحویلی بارمتە دەسبەسەر بوون بۆ تێپەڕ کردنی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی ڕژیم لە شاری بانە ڕاگوێزرا.

بە پێی هەواڵی سەرچاوە ئاگادارەکان ئەم شارومەندە پێشتر بە تۆمەتی (هاوکاری کردن لە گەل یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی دژ بە ڕژیم ) بە سێ ساڵ زیندانی سزا درا بوو.

شیاوی باسە کە ڕەحمان ئەحمەدی لە مانگی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی هاوکات لە گەل هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ئیران بۆ ماڵەکەی دەسبەسەر و دوای لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.

ف.ن

The post بانە؛ دەسبەسەر و ڕاگوازتنی ڕەحمان ئەحمەدی بۆ بەندیخانە لە دوای بانگهێشت کردنی بە فێڵ بۆ دادگا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە