بابول؛ ئازادی کاتی سومەییە ڕەجەبی پێڕەوانی ئاینیی کریستیان بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

شەممە ١٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، سومەییە ڕەجەبی پێڕەوی ئاینیی کریستیان بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەن کاربەدەستانی قەزاییەوە جۆری تۆمەتەکەی پێناسرابوو، بەدانانی بارمتەی چوار ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی دادگایی کردن لە زیندانی مۆتی کەلای بابول ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە ١٨ی ڕێبەندانی ئەمساڵ دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنی گردبوونەوەی پێڕەوانی ئاینیی کریستیان لە دەورووبەری شاری گەتاب سەر بە بابول دەسبەسەر و پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی مۆتی کەلا ڕاگوازرابوو.

ق.ش

The post بابول؛ ئازادی کاتی سومەییە ڕەجەبی پێڕەوانی ئاینیی کریستیان بەدانانی بارمتە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە