دەسبەسەر کردنی دوو ژنە چالاکوانی مەدەنی بەهۆی یادی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە

ک.م.م.ک.:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو ڕۆژی دووشەممە ٢٠ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕۆژی جیهانیی ژنان لە شاری سنە، دوو چالاکی مەدەنی و ماڤی ژنان بە ناوەکانی سۆما محەممەد ڕەزایی خەڵکی سنە و سۆهەیلا مەتاعی خەڵکی دێولان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم دەسبەسەر بوونانە بەبێ فەرمانی دادگا ئەنجامدراون و پەیوەندییان بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و یەکسانیخوازی لە ٨ی مارس لە سنە هەبووە. ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژنان لە ڕێکەوتی ١٧ی مارس لە شاری سنە بە بەشداریی زۆری چالاکانی مەدەنی، گرووپەکانی ژنان، دایکانی داواکار، چالاکانی ژینگەپارێزی و سەندیکاکان بەڕێوەچوو. ئەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ خوێندنەوەی بەیاننامەکە و وتنەوەی دروشمی یەکسانیخوازانە بوو.

سۆهەیلا مەتاعی لە دەسبەسەر کراوانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی پێشتر بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی ، چالاکی پڕوپاگەندەیی دژی سیستم و یاخی بوون لە ئەفسەرانی ڕژیم وچەند تۆمەتێکی دیکە بە سزای ٦٠ مانگ زیندانی سزا درا بوو .

ف.ن

The post دەسبەسەر کردنی دوو ژنە چالاکوانی مەدەنی بەهۆی یادی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە