دەرکردنی سزای زیندانی قورس لە دژی سێ کەسی ئایینی مەسیحی

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی سێ کەسی ئایینی مەسیحی بە ناوەکانی نەرگس ناسری، مێهران شاملوی و عەباس سوری لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری بە زیاتر لە ٤١ ساڵ زیندان و سزای زیادە مەحکووم کران.

لە جیاکردنەوەی ئەو دەنگانەدا، نەرگس ناسری بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامی” و “چالاکی تەبلیغی دژی نیزام” بە ١٦ ساڵ بەندکران مەحکووم کراوە، کە ١٠ ساڵ لەو ژمارەیە جێبەجێ دەکرێت. هەروەها عەباس سوری سزای 15 ساڵ و مێهران شاملوی بە 10 ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

شیاوی باسە جگە لەو حوکمانەی پێشتر ئاماژەمان پێدا لە دژی ئەم سێ کەسە مەسیحییە نەرگس ناسری و عەباس سوری سزای زیادەیان بەسەردا سەپێندرا، قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی وڵات، قەدەغەکردنی مانەوە لە تاران و پارێزگاکانی دراوسێی، هەروەها قەدەغەکردنی ئەندامێتی لە گروپ و گروپە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ماوەی 2 ساڵ.

ف.ن

The post دەرکردنی سزای زیندانی قورس لە دژی سێ کەسی ئایینی مەسیحی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە