ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی جوانڕۆ بەناونیشانی جەبار عەزیزی بەبۆنەی لەقاودانی گەندەڵی ماڵی سەرۆک شارەوانی پێشووی ڕوانسەر و ئەندامانی شۆرای ئەو شارە بانگهێشتی دادگا کرا.
عەزیزی لەڕێی بڵاوکردنەوەی فایلێکی دەنگی سەبارەت بە وەرگرتنی بەرتیلی ٦٠سکەی زێڕ لەلایەن فەرهاد تابزەڕ سەرۆک شارەوانی پێشوو و هەندێ لە ئەندامانی شۆرای شاری ڕوانسەر لە بەڵێندەرێک(پەیمانکار) ێک بەناوی یووسفی لە قاودابوو. هەروەها بابەتگەلێکی وەکوو دامەزراندنی هاوسەری سەرۆک شارەوانی بە مووچەی زۆر و گواستنەوەی گوماناوی ٦٠٠ملوێن تمەن لە هەژماری شارەوانییەوە بۆ پەیمانکارێک خستە بەرباس.
ئەم بانگهێشتە پاش گەڵاڵەی سکاڵای نوێ دژی عەزیزی لەلایەن تابزەڕ و شۆرای شارەوە بەئەنجام گەیشتووە.
ق.ش
The post ڕوانسەر؛ چالاکێکی مەدەنی بەبۆنەی لە قاودانی گەندەڵی بانگهێشتی دادگا کرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.