ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لە ڕۆژی دووشەممە٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، خانەناسینانی کومپانیای پێوەندییەکان لە پارێزگای سنە، بەتایبەت لە سنە و مەریوان، لە ناڕەزایەتی دژی پێنەدانی داواکارییەکانیان، دۆخی ئابووری ناسەقامگیری تەئمینی تەواوکەر و خێبەجێنەکردنی ڕێساکانی دامەزراندن گردبوونەوە.
ناڕەزاییەکان بەتایبەت گرنگیپێنەدانی ڕێوەبەرانی کومپانیا و خاوەن پشکە سەرەکییەکانی وەکوو ناوەندی جێبەجێکاری فەرمانی ئیمام و بونیادی تەعاونی سپای پاسدارانیان کردبوویە ئامانج.
هەروەها خانەنشینان ڕەخنەیان لە درۆ ئاشکراکانی ڕێوەبەری جێبەجێکار سەبارەت بە پێنەدانی داواکانیان ناڕەزاییان نیشاندا. ئەوان خوازیاری لێکۆڵینەوەی خێرا لەسەر کێشەکانیان و جێبەجێکردنی بەڵێنە یاساییەکان لە لایەن خاوەن پشکان و ڕێوەبەرانی کومپانیای پێوەندییەکانەوە گرت.
ق.ش
The post سنە و مەریوان؛ گردبوونەوەی ناڕەزایی خانەنشینانی پێوەندییەکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.