زۆرکردنی گوشار لەسەر کیانووش چراغی و بنەماڵەکەی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، لە ڕۆژی یەکشەممە١٩ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، کیانووش چراغی زیندانی سیاسیی بەندکراو لە زیندانی ماپارەی دەڕەشار، مافی یاسایی پێەەندی تێلەفوونی و هەڵمژینی هەوایان لێ بڕیووە. هەروەها ڕۆژی١٨یەمی ئەمساڵیش هاوسەرەکەی ئەکرەم سەبزی بانگهێشتی دادسەرای ڕێژیم لە دێلوڕان کرا و لێپرسینەوەی لێکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، حسەین پەناهی دادستانی ئینقلابی دێلوڕان، بەتۆمەتی هێرش کردنەسەر ڕایەداران، دۆسیەیەکیان بۆ چێ کردووە و هێزر هێرش بەرەکانئ لەسەر ماڵی کیانووش چراغی، ئەکرەم سەبزیان وەکوو سکاڵاکەر لە قەڵەم داوە کە هاریکاریان بکات بۆ ئەوەی ئەم دۆسیەیە ڕەنگی یاسایی لە خۆی بگرێت.

ئەکرەم سەبزی لەکاتی هێرشی ڕایەدارانی ڕێژیم بۆ ماڵەکەیان بۆ دەسبەسەری کیانووش چراغی لە بەرانبەر ئەو هێزانە بەرگری لە خۆی و بنەماڵەکەی کردبوو و دادستێنیش ئەم بەرگریەی ناوبراوی وەکوو بیانوویەک بۆ سازکردنی دۆسیەی نوێ دژی ناوبراو خستۆتە کایەوە.

ئەکرەم سەبزی شەممە ١٨ی ڕەشەمە پاش لێپرسینەوە، بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

ق.ش

The post زۆرکردنی گوشار لەسەر کیانووش چراغی و بنەماڵەکەی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە