باران ساعدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە سنە هەڵیانکوتایە سەرماڵی باران ساعدی کە یەکێک لە چالاکانی بواری ژنانە دەسبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری kmmk, هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێری ١١ی سەرلە بەیانی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باران ساعدی، لۆپ تۆپ و موبایلی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان برد و دەستیاندایە پشکنینی ماڵەکەی.

شیاوی باسە کە، باران ساعدی پێشتر و لە ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و ئەشکەنجە و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرابوو.

ق.ش

The post باران ساعدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە