لای من چراکان خامۆش و پەیمانە شوشەکان شکان .
هەنگاوەکان تێکەڵ ئەبن .
هەناسەم سنگم ئەکوتێ،
سڵاوێك لەناخمدا… خۆی حەشار داوە .
بەگرێی وەڵامێك گرفتارە
ئازار بۆتە کراسێکی ئاودامان، جەستەم دائەپۆشێ،
ئەکرێ ئەم ئێوارەیە .
هەنگاوە بەساڵاچوەکانم وێڵم کا .
ئاوڕێك لەڕابردو نەدەمەوە،
ئەبینن لێرە تەواوی هەنگاوەکان قرخنن
وتەکان قورس ڕێ ئەکەن،
من لە هەواڵی هیچ وەڵامێکم نەپرسی
قژی هیچ وشەیەکم دانەهێنا
هیچ ئاوازێکم نەکردە بەری هیچ مەراقێك .
من ئەوەتەی ئێوارەکانم تەماوی بون
گوێم لەهیچ گۆرانیەك نەگرتوە،
خۆم بەگەڵای پایزەی هیچ درەختێکا پەیوەست نەکردوە .
تێكشکان دەستم ناگرێ .
خۆم نەداوەتە دەست هیچ ؟هەنگاوێکی ماندو،
ماندویەتی ئەپۆشم و تەنیایی ئەکەمە هاوڕێم
هەوڵیش ئەدەم ئەم خەمە تازەیەم
لێم تێبگا،،، کەلێرە تەواوی نیگاکانم بۆ ئەوە
شەوان لەسەر شەقامە ماندوەکا
لەسەر چەقی ڕێگاکان ئەبمە بەربەست
لێرە هەر لێرە تەواوی ژوانەکان کراسەکانی فیراق،
کۆڵانەکانی وتو وێژ .
سرکەیەکەی دایکم و هەڕەشەی ئێوارانی درەنگ هاتنەوە،
لێرەبوو ..؟
لەسەر سوێی ئەم شەقامە ماندوەی کانێسکان .
ئێواران دەستم بەکێلونی دەرگای حەوشەوە ئەلەرزی،
بەردەوام لەدودڵی ترازانی دەرگاو،
نیگا جوانەکانی دایکم .
پڕ ئەبوم لەشەرم پڕ ئەبوم لەحوزن .
ئای دایە ئەزانی ئێستا چەند موشتاقی
کڵۆمی دەرگای داخراو و چاوەڕوانی تۆم
جێت هێشتم
بەڵام شکستەی وەڵام بۆ ئەم، تۆڤانی
دڵ هەڵقرچانەی جێ هێشتم .
نەئەوەیە ئەم کراسە داماڵم
نەئەوەیە منداڵان لەگەڵم
هەنگاوە شکستەکانم کۆکەنەوە …؟؟
……………….