دیواندرە؛ اجرای حکم تبعید فرهاد شیخی پس از حضور در دادگاە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ١٨ی رەشەمەی ساڵی ٢٧٢٤، حوکمی دوو ساڵەی دوورخستنەوەی فەرهاد شێخی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز، پاش ئامادەبوونی لە دادگای ڕێژیمی ئێران لە دیواندەرە، جێبەجێ کرا.

ئەم چالاکە کرێکارییە دەبێ هەموو هەفتەیەک بۆ تۆمارکردنی واژۆی خۆی له بنکەی پۆلیس ئامادە بێت.

پێویستە بگوترێ فەرهاد شێخی لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری کەرەجەوە بە یەک ساڵ زیندانی و دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ دیواندەرە و دوو ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی له وڵات و دوو ساڵ قەدەغەکردنی ژیان لە پارێزگاکانی ئەلبورز و تاران(دوای تەواوبوونی بڕیارەکانی دیکەی دادگا) سزا درابوو، کە دواتر له دادگای تێهەڵچوونەوە حوکمی زیندانییەکەی بۆ هەشت مانگ گۆڕدرا.

خ.ع

The post دیواندرە؛ اجرای حکم تبعید فرهاد شیخی پس از حضور در دادگاە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە