بۆکان؛ دادگای لێکۆڵینەوە لەسەر تۆمەتی مەسعوود محەممەدی بەڕێوەچوو

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، دانیشتنی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی دۆسیەی مەسعوود محەممەدی هاوڵاتی خەڵکی گوندی گوڵ سەربە شاری بۆکان، بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات لە لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی دووی ڕێژیمی ئێران لەو شارە بەڕێوەچوو.

شیاوی باسە لە، مەسعوود محەممەدی لە ١٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایە هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەت و دواتر بەدانانی بارمتەی٦٠٠ ملوێن تمەنی و بەشێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو.

ق.ش

The post بۆکان؛ دادگای لێکۆڵینەوە لەسەر تۆمەتی مەسعوود محەممەدی بەڕێوەچوو appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە