0
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٥ی ڕەشەمەی٢٧٢٤ی کوردی، پەیمان ئیسماعیلپور هاوڵاتی ٣٣ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی حاجیلەک سەربە بۆکان کە لە ماەەی بەرێ دا بڕیاری مەرج بۆ ئامادەبوون لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە بۆکان ئازاد کرابوو، سەرلە نوێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زئندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لەو شارە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرپرسێکی قەزایی دادسەرا، مۆڵەتی دەسبەسەری دووپاتەی ئەم هاوڵاتییەی دەرکردووە بۆ ئەوەی دواتر ناوبراو بەدانانی بارمتە دۆخی کەڵکوەرگرتن لە ئازادی کاتی لەکاتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی هەبێت.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە ٢٥ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لەهێرشێکی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرا.
ق.ش
The post بۆکان؛ دەسبەسەری دووپاتەی هاوڵاتییەک پاش ئازادی کاتی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.